[ به‌شی شه‌شه‌م ] دامه‌زراند و بڵاو کرنه‌وه‌ی سیسته‌می ئار ئێس ئێس
دوای ئه‌وه‌ی کۆده‌کانمان نووسی له‌ناو نۆتپاد ده‌بێت به‌ناوێك و پاشگرێك له xml پاشه‌که‌وت بکه‌ین
1- ناوێك بۆ په‌ڕگه‌که بنووسه بۆ نموونه ده‌توانن بنووسن یه‌که‌م ئار ئێس ئێس که‌م ده‌بێت ناوه‌که به پیتی ئینگلیزی بنووسرێت به پاشگری xml پاشه‌که‌وت بکرێ واته xml extension من لێره‌دا به‌م جۆره ده‌ی نووسم بۆ په‌ڕگه‌که
myfirstrss.xml به‌ڵام ئێوه ده‌توانن ته‌نیا بنووسن rss.xml و پاشه‌که‌وتی بکه‌ن .
2- بۆ دڵنیا بوونی له‌نه‌بوونی هه‌ڵ ده‌بێت سه‌دانی ئه‌م به‌سته‌ره بکه‌یت له‌وێ تاقی کاری بۆ په‌ڕگه‌ی ئار ئێس ئێس که‌ت بکه‌ی بزانیت ئاستی ئه‌و په‌ر گه‌یه تاچه‌نده له‌ڕووی داڕشتنی کۆده‌کانی
http://www.feedvalidator.org/
3- ئێستا ئه‌م په‌ڕه‌یه به‌رز بکره‌وه بۆ سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌ت و راژه‌کاری وێبگه‌که‌ت واته بۆ ناو your web directory on yor web server
4- یه‌کێك له‌م وێنه بچووکانه یان ئه‌م دوو لۆگۆیه له‌ناو په‌ڕه‌کانی ماڵپه‌ڕه‌که‌ت له شوێنێك که خۆت پێت باشه دابنێ
5- ئێستا ده‌بێت به‌سته‌رێك بۆ په‌ڕگه‌ی ئار ئێس ئێسکه بکه‌یت له وێنه بچوو که‌که‌وه بۆ سه‌ر په‌ڕه‌ی ئار ئێس ئێس که
پێشتر به‌رز کراوه‌ته‌وه بۆ سه‌ر ڕاژه‌کاری ماڵپه‌ڕه‌که‌ت به‌م جۆره ئه‌م کۆ دانه ده‌نووسین بۆ درووست کردنی به‌سته‌ر له سه‌ر وێنه‌که بۆ په‌ڕگه‌ی ئار ئێس ئێس که .